دوای جەنگی ئێڕان و ئێراق بەستنی پەیماننامەی ئاشتی لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە و خواردنی جامی ژار لەلایەن خومینەوە، رژیمی ئیسلامی ساڵی ٦٨ی هەتاوی دەستی دایە سەرکوتی نەیارانی خۆیی لە ناوخۆ ئێعدام کردنی هەزاران گەنجی ئێران و بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی کرد بە کوشتن و راوە دوونانی لاوانی ئازادیخوازی کورد و بۆ سەرکوتی بزوتنەوەی کورد هەموو جۆرە جنایەتێکی لە کوردستان تاقی کردەوە و تەنها لە شاری ورمێ دەیان گەنجی ئازادیخوازی کوردی ئێعدام کرد و ئەمانە و دەیان جنایەتی دیکە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتای هاتنی ئەو رژیمە ئەنجامیدا وەک “ئێعدامی لاوانی کورد لە شارەکانی سنە، پاوە، سەقز ق مەریوان وهەروەها ٥٧ گەنجی کورد لە قوتابخانەیەک لە شاری مهاباد وایکرد و لەم پێوەندەدا سەرنجی وڵاتە یەکگرتوەکان و مافی مرۆڤی جیهانی بەرەو لایی رژیمی ئیسلامی ئێران ڕاکێشرا و ئەو رێکخراوانە وهک یهکێک لهگرنگترین کارهکانی خۆیان رژیمی ئیسلامیان خستە ژێر چاوهدێری خۆیان و لهم بارهوه تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ڕیارنامە لهسهر رژیمی ئیسلامی ئێران لهلایهن کومیسیونی رێکخراوه نێو نهتهوهییهکانهوه دژ به ئێران دراوه و ئێران به پێشێڵ کردنی مافهکانی مرۆف تاوانبار کراوه و زۆربهی ئهو بڕیارانه سەبارەت بە پێشێڵ کردنی مافی کهمایهتیهکان و نهتهوهکان بە تایبەتی کوردە لهئێران و لەو بڕیارنامانەدا داوایان لە رژیمی ئێران کردوه تا مافی کهمایهتی و نهتهوهکانی ناو خۆی به رهسمی بناسێت و واز لە سەرکوتی ئەوان بێنیت و هەر بەو هۆیانەوە دەیان گەمارۆیان خستوەتە سەر رژیمی ئیسلامی، هەر چەن هیچ کام لەو بڕیار و گەماڕۆیانە نەیانتوانی بەر بە سەرکوت و ئەشکەنجە و ئێعدام لە ئێران بگرێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەموو شتەکان و زەبر و زەنگ بۆ نەتەوە و کەمایەتیەکانی ناوخۆیی ئیران زۆر زیاتر بوو و رژیم بەوەش نەوەستا و لە دەدەرەی خۆیی واتە وڵاتانی ئەورووپایی دەستی کرد بە شکنجە و تیرۆری نەیارانی و دەیان نەیاری خۆیی لە ولاتانی ئورووپایی تیرۆر کرد.
ههر وهها راپورتی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤیش وهک بهشێک لهگۆشارهکانی رێکخراوی نێو نهتهوهیی به دژی کۆماری ئیسلامی به هۆی گۆی نهدان به مافی کهمایهتی و نهتهوهکانی له دهستووری کاریاندایه. لهو کۆبوونهوهدا راپورتی دێرۆک نووسهکانی تایبهتی رێکخراوی مافی مرۆڤ له ئێران له پاڵ ئهو فشارهی که وڵاتانی فهرانسه و کانادا و … هتد، خستویانهته سهر ئێران بوهتە هۆی ئهو بڕیارنامانه و جاڕنامانهی که لهلایهن رێکخراوی نێو نهتهوهییهوه سەبارەت بە چونیهتی مافی مرۆڤ لهو وڵاتە لهساڵهکانی رابردوودا بووه. یهکێ لهگرنگترینی ئەو بڕیارنامانهێ که بە دژی ئێران لە لایەن ئەو ڕێکخراوانەوە پەسەند کراوە، 18ی نوامبری ساڵی 2004 بوو که تێیدا پێشێڵ کردنی مافی کهمایهتیهکان سهڵمێندرا بوو، لهگرنگترین بهشی ئهم بریارنامهدا ئاماژه بهوه کراوه که لهئێران جیاوازی دادهنڕیت لهنێوان کهمایهتیەکان بە تایەبتی نەتەوەی کورد،
رژیمی ئیسلامی ئێران لە وەها دۆخێکدا لە جیهاندا تووشی کێشهی یاسایی بوو، گۆڕانی ناوچەیی و کاردانەوەکان سەبارەت بە پرسی کورد چوە قۆناغێکی دیکە و پرسی کورد لە سەردەمێکدا بوە رۆژەفی رۆژ و هەروەها پەیوەندی نەپچڕاوە لە نێوان کوردەکانی رۆژهەڵات و باشوور و تا برێکیش باکوور دروست بوە و ئەم پەیوەندییانە تا دێت قووڵتر دەبێت و رۆیەتی هاوکاری و هاریکاریکردنی یەکتر زیاتر و زیاتر دەبێت و ئەم راستیەش ناکرێت بشاردرێتەوە. لەم روەوە و له روانگهی سیستمی هاورهگهزی بهرزی فهرههنگی و مێژووی هاوبهش، دهتوانین بە جۆرئەتەوە بڵێین و نەیشارینەوە کە کوردهکانی سێ پارچهی ئێران، تورکیا و ئێراق و ئێستاش رۆژئاواشی پی زیاد بوە له قاڵبی یهکگرتووی فهرههنگ و کولتووریدا که هاوکاری و کارێگهریی هاوبهش به سهریدا حاکم بوە و رۆژ لەگەڵ رۆژ روویی لە زیاد بوونە، راوەستانێک بکەین و ئەمەش خۆیی لە خۆیدا پەیامیکی گرنگی تێدایە کە بە روونی و ئاشکرا بە داگیرکەرانی کوردستان دەڵێت کە کوردستان پشتی یەکە، هەر چەن کێشە و گرفت و جیاوازی بیر و ڕاش هەبێت لە نێوانیاندا، یەک ست ئەوان بە دەوری یەک کۆ دەکاتەوە، ئەویش خاکە و ئەوەی لە باشوور روویدا و ئەوم بەشە ئازاد کراوەی کوردستان بوە پالپشتی بەشەکانی دیکە و جەماوەری کوردستان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دروست بوونی ئەم کیانە گیان و رۆحیەتێکی نوی کرایەوە بەریان و جارێکی دیکە خەون خولیاکانیانبە گەرمی هاتەوە ئارا.
ئهمڕۆ پرسی کورد له کوردستانی رۆژهەڵات به هۆی ئهو گۆرانانهی که بهر کوردستانی باشووردا هاتوه و گۆرانی سیاسهتی تورکیا بهرامبهر به کوردهکانی ئهو وڵاته تا رادەیەک توانیویانە هەناسەیەک بدەن و ئیمە رۆژانە لەو وڵاتە شاهیدی ئازادی ودەنگی گەرم و بوێری پەرلەمانتارانی کوردین لە پەرلەماندا و لەو پەیوەندەشدا دەیان پەرلەمانتار توشی زیندان و ئەشکنجە بونەتەوە ، بەڵام ئەوەس نەیتوانی بەر بە کوردانی باشوور بگرێت.
ئەمە لە لایکەوە و لە لایکی دیکەشەوە پە کە کە وەک حزبێکی باشووری کوردستان توانی جێپەنجەی خۆیی لە ناوچەکە دابنێ و هەر بۆیە رژیمی ئیسلامی ئیران توانی رخنە بکاتە ناو ئەو حزبە و بە دژی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کاریان بێنێت و ئەوەش وایکرد وە کە سیاسەتی پە کە کە لە بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی گوماناویی چاوی لێبکریت و ئەو نزیکیەی ئیران و پە کە کە زەربەی دا لە شۆڕشی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و پە کە کە بە دروست کردنی حزبیک بە ناوی “پژاک” بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان ویستی گرنگی خۆیی لەو بەشە لە کوردستان بسەپینێ و بەوەش بۆ ماوەیەکی کورد توانی سەیری گەنجی رۆژهەڵات بەرەولایی خۆیی رابکێشێت، بەڵام دواتر بە هۆی سیاسەت و نزیک بوونەوەی لە رژیمی ئیسلامی و هاوکاری و بە وتەی خۆیان دروستکردنی هیلالی شێعی کوردی رۆژهەڵات ئەم سیاسەت و دەستەی پە کە کەی خویندەوە و چیدی ئەو رێز و حورمەتەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەماوە.
لەلایکی دیکەشەوە گۆرانهکانی باشوری کوردستان و کاردانهوهی سەبارەت بە پرسی ناسیونالیستی، نهتهوهیی کورد له ئێران دروست بوونی ناوچهی ئهمن له ئێراق به پێی مادهی 688ی رێکخراوه نێو نهتهوهیهکان و چهتری ئهمنی بۆ پشتیوانی له نهتهوهی کورد له بهرامبهر سهدام و دواتر بە هەرێم بوونی ئەم بەشە لە کوردستان، وایکرد کە شاڕۆمەندانی کورد ئەم هەلە بە هەلی زیرین ناوزەد بکەن و دامهزراننی حکومهتی خودموختاری کوردستان که به یارمهتی پشتیوانی کردنی رێکخراوه نێو نهتهوهیهکان به تایبهت ئهمریکا به دهست هاتبوو دهسکهوتی بهردهوام بوونی نزیک لە سێ دەیە بوو، گرنگ ترین سهرکهوتنی ناسیونالیستی نهتهوهیی کورد کە تا ئەمڕۆ بە دەست هاتوە و کارێگهری و نهخشی کوردهکان له ئێراقدا باس له داهاتووێکی نادیار بۆ کوردهکانی ئێراق دهکات. ئەمەش وایکرد کە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دڵگەرمتر لە جاران و بە ورەتر لە جاران دەستیان کردەوە بە خەبات و لە ماوەی ئەم چوار دەیەدا زیاتر لە دەیان خەباتی مەدەنی لە کوردستان روویدا و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی هاتنە سەر خەت و بە قسەی حزبەکانی خۆیان “کۆمەڵە و دێمۆکرات” دەستیان دایە مانگرتنی گشتی و بە هەموو جۆرێک هاتنە سەر خەت بۆ پستگیری کورد و کاتێ رێفرئەندوم لە باشوور دەستی پێکرد و سەرکەوت، خەڵکی کورد لە رۆژهەڵات بە واقع رێفرئەندومیان کرد و رژیم بەوەش هەستی بە مەترسی گەورە کرد بۆ سەر پێگە و جیگەی خۆیی هەر بۆیە دوای ئەو پیرۆزباییە گەرم و گۆڕە دەستی کرد بە سیاسەتی پاکتاو کردن و جاریکی دیکە بە سەدان کەسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گرت و …. هتد.
لێرەدا کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین پلانی نوییان گرتە بەر کە بریەتین لە:
پەرەپێدانی فدرئالیزم کە ئەمڕۆ بوەتە باسی رۆژ لە نیوان حزب و رێکخراوە کوردیەکان و لە لایەن رووناکبیر و سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی باسی لێوە دەکرێت و شتێکی دیکەش کە زۆرینەی کورد هەمیشە باسیان لێ کردوە باسی مافی چارەی خۆنووسینە و ئەوان بۆ چارەسەری کێشەی کورد ئەم رێکارە بە باشترین رێکار دەزانن بۆ ئەوەی کورد بە مافی خۆیی بگات و بتوانێت دەوڵەتێک بۆ گەورەترین نەتەوە لە جیهاندا کە خاوە دەوڵەت و کیانی خۆیان نین دابنێن و ئەوە بە باشترین ریکار دەزانن.
شتێکی دیکە کە بوە هۆی راپەرینی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە بوو کە لە وڵاتی ئێراق زمانی کوردی وەک زمانی رەسمی ناسێندرا و ئەمەش کاریگەری ئەرێنی و پوزەتیڤی لە سەر کوردی رۆژهەڵات دانا و وایکرد کە خەڵک زیاتر گرنگی بە زمانی کوردی بدەن و لەم ناوەدا چالاکانی مەدەنی دەیان قوتابخانە و ناوەندی فێرکاری زمانی کوردیان لە کوردستان دانا و ئەمەش توانی رۆحیەتی ناسیونالیستی لە ناو کورددا زیاتر و بەرز رابگرێت و گەورەی بکاتەوە. دەبێ ئاماژە بەوە بکەم کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان گرنگی زۆر دەدەن بە هەواڵ و تی ویەکانی کوردی باشوور و ئەوەش وایکردوە کە ئەو خەڵکە بیر لە خۆیان بکەنەوە و دەیان پرسیار مێشکیانی بە خۆیەوە مەشغول کردوە کە بریەتین لە:
بۆ جی ئێمە ناتوانین بە زمانی زگماکی خۆمان بخوینین؟
بۆ جی وڵاتەکەمان کولونیەکی نێو دەوڵەتییەو تا ئێستا ئێمە نەبووین بە خاوەن کیان و دەوڵەت؟ و … هتد
