دەسەلاتێک کە مەشروعیەتی خۆیی لە رێگەی تۆقاندنەوە بە دەست دێنێت، بە دڵنیائیەوە ئەو دەسڵاتە دەسڵاتێکی ناشەرعیو نا یاسائیە.
گەمارۆکان، سیاسەتی هەلەو دابەزینی تمەن لە بەرانبەر دۆلارو وەرنەگرتنی پووڵ لە بەرانبەر فرۆشتنی نەوتدا بە شێوەیەک فرۆشی نەوتە بەرانبەر خوراکدا،و بارودۆخی ئێران، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا رۆژ لەگەڵ رۆژ روو لە خراپتر بوونەو قەیران هەموو وڵاتی گرتوەتەوەو کاریگەریەکی زۆری لەسەر خەڵکی ئێران داناوە.
رژیمی ئیسلامی بە هۆی کردەوە دزیوو ناڵەبارەکانی وڵاتی بەرەو دارمان بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا بردوە. لە وەها دۆخێکدایە کە شاڕۆمەندانی ئێرانی کەوتوونەتە ژێر گۆشاری ئابووری، سیاسی، بێکاری، گرانیو هەروەها کەمبوونی شتو مەکی خواردنو دەست نەکەوتنیان لە بازارەکان برستیان لە خەڵکی ئێران بریوەو رژیم بە جێگەی رێگا چارە بۆ دەرچوون لەم دۆخە، گۆشاری زیاتری خستوەتە سەر خەڵکو بە هەموو شێوەیەک باج لەو خەڵکە وەزاڵە هاتووە دەسێنێت.
ئەمە لە لایکەوەو لە لایکی دیکەوە خودی ئامارەکانی رژیم باس لە خراپتر بوونی ئاستی بژیوی خەڵکو بێکاری زیاتر دەکەن. بۆ نموونە ئامارەکانی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی رژیم نیشاندەری دابەزینی ئاستی بژیوی ژیانی خەڵکن لە هەموو بوارەکاندا.
بە پێی ئەو ئامارانە رێژەی گران بوونی خوراک لەمساڵدا لە سەدا87 تا 112 دەرسەد زیادی کردوە، بۆ نموونە ماسی سپی لە 25 هەزار تمەنەوە گەیشتوەتە 100 هەزار تمەن. بە پێی هەمان سەرچاوە بارودۆخی کارگەو شوینە بەرهەمهێنەکانبە هۆی کاریگەری گەماڕۆکانو کەمبوونی ئەرزی نێودەوڵەتی بە گشتی داخراون یان لە حاڵی داخراندان.
لە لایکی دیکەوە یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ دەڵێت زیاتر لە 3میلیونو 500 هەزار کەس کە زانکۆیان تەواو کردوە، بێکارنو ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە هیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان ژیانی خوێندنو ژیانی کاری لە ئێرانداو لە هیچ کوێی جیهان وەها شتێک بوونی نییە مەگەر لە وڵاتانی جیهانی سێهەم کە ئێران لە لوتکەی ئەو ئامارەدایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمڕۆ لە ئێران لە 10 هەزار کەس کە بە دوای کاردا دەگەرێن تەنیا 32 کەس کاریان دەست دەکەوێت. هەر لەو “حاڵەدا ریژەی هەلاوسان لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زۆری کردوە و دەوترێت ئەمڕۆ هەڵاوسان لە سەدا٥٨-ە..
بایەخی پولی ئێرانیش وەکوو هەموو شتەکانی دیکە دابەزینیکی بەرچاوی بەخۆیوە بینیوەو بە پێی هەواڵی”پانا” ئەندامێکی شورای باڵای کار دەڵێت: دابەزینی ئاستی پووڵی ئێران ئەمڕۆ لە سەدا ٩٩یەو هێلی هەژاریش لە ئێران ئەمڕۆ 1 میلیونو 500 هەزار تمەنە. ئەمە لە کاتێکدایە دەوڵەت لەو بڕە پووڵەی کە بە مووچە خورانی دەدات بە ناوی مالیات، لانیکەم لە سەدا ١٠ تا ١٥ دەرسەیان لێ دەسێنێتەوە، مووچەی کرێکارێک لە ئێران مانگانە لە ژێر 500 هەزار تمەندایە.
نرخی کۆمەڵێک لەو شتانە بە پێی ئاماری خۆدی کۆماری ئیسلامی بەم شێوەیە بریتیە لە: نرخی ئاجیل لە چاو شەش مانگی ڕابردوو لە سەدا سەد زیادی کردوەو نرخی پستەی دەرجە یەک ئەمڕۆ لە تاران لهسهدا ٦٠ زیادی كردوه، نرخی ماسی سپی لە 25 هەزارەوە گەیشتوەتە 100 هەزار تمەن، ئێستا کرینی ماسی سپی تەنیا لە خەودا بۆ خەڵکی ئێران دەکردرێت، هەر چەن ئەمە تەنیا ماسی سپی نییە کە گران بووە بەڵکوو گوشتی سور، برنج، و هەموو شتەکانی دیکە بەو شێوەیە گران بوونو هەر ئێستا خەڵکی ئێران ناوی ژمارەیەک لەو شتانەیان لە نێو سفرەکانیداندا کۆ کردوەتەوەو بنەماڵەی وا هەیە کە بۆ شەش مانگیش دەچێت ماسی سپی یان گوشتی سووریان لە سەر سفرەکانیان نەدیوە.
رژیم بۆ ئەوەی خۆیی لەم قەیرانانە رزگار بکات دەستی داوەتە گرانکردنی پووڵی برقو ئاوو گازو دەوترێت قەبزی تەلەفوون 163 دەرسەد زیادی کردوەو هەروەها ئینترنت لانیکەم لە سەدا ٥٠ زیادی کردوە.
لە زۆربەی ماڵەکان تەنانەت نانو پەنیریش لە سەر سفرەکان نەماوەو ناویان چووەتە لیستی ڕەشەوەو خەڵک چیدی ناتوانن ئەو شتانە بسێنن. هەر ئێستا نان لە سەدا 30 گرانتر بووە.
بە پێی وتەی سەرۆکی کەلو پەلی ناوماڵ نرخی کۆمەڵێک لە کەلو پەلەکان لانیکەم 250 دەرسە لە چاو شەش مانگی رابردوو گرانتر بووە، بۆ نموونە کولێری ئاوی 100 دەرسەد گرانتر بووە.
ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە لاوانی ئێران ناچار بن دەست بدەنە گورچیلهفرۆشتن، بە پێی هەواڵی هەواڵنێری مێهر: لە وەرزی زستاندا بازای فرۆشتنو کرینی گورچیلە زۆر گەرمە، فرۆشتنی ئەندامێکی هەستیار بۆ رزگاربوونی کاتی لە دەست کێشە ماڵیەکان، رەنگە ئەمڕۆ لە ئێران ساناترین کار بێت بۆ ئەو کەسانەی کە هەموو درگا ئابووریەکان بەروویاندا داخراوەو بە بون بەست گەیشتوون، رێژەی فرۆشی کولیە لە ئێران ساڵانە 2000 دانەیە.
رووداوەکانی گرانکردنی بەنزین تەنها نارزایەتی دەربرین نەبوو بۆ گرانی بەنزینو ئەوەیی روویدا، تورەییو دەنگی خەفە کراویی دەیان سالە بوو کە خەڵکی وەزالە هاتوو دەریانبرییو هەروەها دوای گرانکردنی بەنزینو سەرکوتی لەلایەن رژیمەوە و کوشتنی ١٥٠٠ کەس لە لاوانی ئێرانیو دەستگیرکردنو بریندارکردنی هەزاران کەس ، زۆربەی گەنجان خەرێکن ئێران بەرەو وڵاتێکی دیکە بە جێ دێڵنو بە سەدان هەزار کەس رەوانەی وڵاتانی ئوروپاو ئەمریکا بوون.
شایانی باسە، بارودۆخی ئەمڕۆی ئابووری ئێران زۆر خراپەو ههر ئێستا خەڵک داوای نانو کار دەکەن، داوای نەمانی رژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی دەکەن , دروشمهكان گۆڕدراون بۆ مهرگ و نهمان و ….
