بەشی یەکەم
دوا بە دوای نەمانی رژیمی شاهەنشاهیی لە ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویی و گۆڕانی رژیم لە شاهەنشاهییەوە بۆ کۆماری و بەرێوەبردنی سناریوی رێفرئەندوم و دەنگدانی بەشێک لە خەڵی ئێران بەو رێفرئەندۆمە لە حاڵیکدا بوو کە حاڵ و هەوای شۆڕش هەموو ئێرانی تەنیبوەوە و خەڵک جگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەیاندەتوانی بە جوانی و لە رووی فکرەوە بیر بکەنەوە و تەنها لە رووی هەستەوە دەنگیاندا بە رژیمێک کە بوە هۆی لە ناو بردنی هەموو جومگەکانی ژێرخانی ئابووری و دابرانی بنەماڵە لە یەکدی و زۆربوونی ئێعتیاد و بێ‌کاری و هەژاری بۆ ناوخۆیی وڵات و لە دەرەوەش ئەم رژیمە تەنها خەڵاتی بۆ دراوسێکانی تەقینەوە و پشتیوانیکردنە لە گرۆپە توندئاژوەکان و ئەوەش وایکردوە رژیم لە ناوچەکە بە تاک بمێنێتەوە و هەموو رۆژێک گەمارۆی زیاتر بخرێتە سەر ئەو رژیمە و خەڵکی ئێران زیاتر و زیاتر گوشار بخرێتە سەریان و له‌و ساته‌وه ئێران بووەتە مه‌کۆی سێدارە، تێرۆر‌و تۆقاندنی خەڵکی بێدەسهڵات، ئه‌م کوشتن‌و برینه تا به ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه‌و درێژەی هەیە وخه‌ڵکی ئیران به هه‌موو شێوه‌ێک کهوتوونەته ژێر گۆشاری هێزه تایبه‌تیه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێران.
ئێستا کە زیاتر لە چوار دەیە به سه‌ر رووخانی رژێمی شا له‌ئێران تێده‌په‌رێت، هیچ کام له‌و به‌لێنانه‌ی که رژیمی ئیسلامی به شاڕۆمەندانی خۆیی دابوو جێبه‌جێ نه‌کردوە و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بهلێنانهوه هه‌موو شته‌کان باس له‌خراپ بوونی زیاتری دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی ئێران ده‌که‌ن، چ له‌بواری گۆشاری هێزه ئهمنیهتیهکانو چ له بواری ئابوورییه‌وه، ئه‌مڕۆکە ئێران بە هۆی بارودۆخی ناڵهباریو هەروەها گەماڕۆ نێونەتەوەیەکان کە بە هۆی بەرنامەی ناو‌کی ئەو رژێمەوە بە سەریدا سەپێندراوە، خەڵکی ئەو وڵاتەی تووشی برسیه‌تی، گرانی‌و بێ‌کاری کردوە، جگە لەمانە، خەڵکی ئێران تووشی گرتن، ئەشکەنجە، کوشتن‌و لاوانیش بە گشتی گیرۆدەی مادەسڕکەرەکانن. شۆرشی ساڵی57ی ئێران یه‌که‌مین هه‌نگاو بوو که خه‌ڵکی ناوچه‌که بۆ نه‌مانی دیکتاتۆری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ههڵیانگرتو تا ئه‌مڕۆش ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ر درێژه‌ی ههیەو هەر ئێستا خەڵکی لیبی، تونس‌و میسر لە دەستی دیکتاتۆری‌و دەسەڵاتی بنەماڵەیی رزگاریان بووەو خەڵکی چەندین وڵاتیتریش بە دژی دیکتاتۆرەکان ڕاپەریون، وەکوو سوریە، یەمەنو بەحرەین و ئێران.
ئه‌وا ئه‌مڕۆکه دیکتاتۆریه‌ت له‌میسر و تونس ناچار بوون وڵاته‌که‌یان به جێ بێڵن و دیکتاتۆریه‌ت له‌و وڵاتانه بۆ هه‌میشه له‌گۆڕ نڕاوە، بەڵام ئەو وڵاتانەش بە هۆی نەبوونی ئالترناتیڤی گونجاو و کارا نەیانتوانیوە سەقامگیری خۆیان بە دەست بێن و زیاتر توشی کێشە و داڕمان بون. به‌ڵام ئێستا له‌دوای چوار دەیە به‌سه‌ر نه‌مانی رژێمی دیکتاتۆری شا له ئێران هه‌موو شته‌کان باس لهنارزایهتی و دژایەتی خه‌ڵکی ئەو وڵاتە ده‌که‌ن و بارودۆخه‌که تا دێت زۆرتر ئاڵۆز ده‌بێت و سەرکوتەکانیش توندتر دەبێتەوە. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە لەساڵی1357 بۆ یه‌که‌م جار هێزه چه‌پ و ئیسلامیه‌کان پێکه‌وه خه‌باتیان کرد بۆ نه‌مانی دیکتاتۆر و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حکومه‌تێکی سکولار، دێمۆکراسی و به‌رابه‌ری به به‌شداری هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێران دروست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پیلانه بوو به خه‌ون، چۆنکا هەر لەدوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ویست، داخوازی و خەونەکانی خەڵکی ئێران دەستی دایە کۆشتاری هەڵسووراوانی سیاسی، ئایینی‌و نەتەوەیی ویەکەم کار کە لە ئێران کردیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ زانکۆکانیان داخست. بۆ یه‌که‌مین جار باهۆزی گۆڕان له‌دوای چوار دەیەئێرانی له‌خۆ گرت، رژێمی شا رووخا‌و کۆتایی به دەسەڵاتی رژێمێک هات که چه‌ند سه‌ده به توندترین شێوه خه‌ڵکی ئێرانی سه‌رکوت کردبوو. دوای نه‌مانی رژێمی دیکتاتۆری شاهنشاهی، چه‌ند فاکت بوونیان هەبوو (وه‌ک ئیسلامیه‌کان به رێبه‌ری خومینی، موجاهدین خلق، حزب توده، ئهکسریت، فداییان خلق و ده‌یان حزبیتر، لە کوردستانیش کۆمەڵە، دێمۆکرات و ئیسلامیەکانیش بە رێبەری ئەحمەد موفتی زادە) بەڵام ئەم فاکتانه به هۆی هه‌له‌ی سیاسی و ژێریی ئیسلامیه‌کان، بە تایبەتی خومەینی بە گشتی بە شێوەیەکی سیستماتیک توانه‌وه و ئێستا وه‌ک حزبێکی چکۆڵه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران کار ده‌که‌ن و زۆربەی حزبە فارسەکان ته‌نیا ناوێکیان لێ ماوه‌ته‌وه، یان چەند کەسێک دەبن کە ئەوانیش بە هۆی گرفت و کێشەی زۆری ناوخۆیی و ژیانی دوورە وڵاتی لەبەریەک هەڵوەشاونەتەوە و تەنیا چەند کەسێکی کەمیان لە ریزەکانی خەباتدا ماونەتەوە کە ئەوانیش گرنگێکی تایبەتیان نییە و ناتوانن بۆ دوارۆژی ئێران ببن بە ئاڵترناتێڤێکی گونجاو. خومینی وه‌ک کاریزماێک، خۆی نیشاندا و توانی له‌رێگه‌ی ئیسلامی سیاسی یا شێعه‌گه‌ری له ئێران ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست و نیزامێک دابمەزرێنێت که ئه‌و نیزامه توانی هەموو حزبە چەپ، سکولار، ئایینی و نەتەوەییەکان بخاتە ژێر کارێگەری خۆیەوە، لە هەمانحاڵدا بە توندترین شێوە دەستی کرد بە سەرکوتی نەیارانی و تەنیا جێگەیەک کە لەبەرابەر خومەینییدا لەرۆژی هەوەڵەوە ڕاوەستا کوردستان بوو کە ئەویش بە فەرمانی جیهادی خومینی، بە دەیان هەزار پاسدار، بەسیجی و کەفەن پۆش لەئاسمان و زەویەوە هێرشیان کردە سەر کوردستان و دەستیان کرد بە قەتل و عامی خەڵکی کوردستان، بۆ نموونە قەتل و عامی قاڕنێ‌و قەڵاتان بوو کە تەنانەت منداڵی ناو بێشکە و مەڵای ئەو ئاواییانەی کە بە قۆرئانەوە بەرەو ئەو هێزانەی کە خومەینی ناردبوونی چوون، بەڵام وڵامی قۆرئان و مەلاش بە گوللە درایەوە. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە لاوازی و بێ هه‌لوێستی حزبه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی بێ هه‌لوێستی چه‌په‌کانی ئێران و موجاهدینی خەلق، له مه‌ڕ سیاسه‌ته‌کانی خومینی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئێران نه‌توانێ به‌ره‌و دێمۆکراسی بچێت یان حکومه‌تێکی چه‌پ یان سکولار لەو وڵاتە به‌دیی بێت و جێگەی خۆیی بدات بەوەی کە رژێمێک بێتە سەر کار کە هەموو پێوەرەکانی ئینسانیەت لە ژێر پێ بنێت.
دوای ئەوەی کە رژێم لە تاران خۆی سەقامگیر کرد، دەستیدایە کۆشتاری گیراوانی سیاسی، لە کوردستان و خاڵخاڵی کە بە دەستووری خومەینی ببو بە حاکمی شەرع، بە بێ ئەوەی کەسێک دادگایی بکات، تەنیا لەدادگای یەک چرکەیی و تەنیا لەچەند خوڵەکدا کەسێکی بە مەرگ مەحکوم دەکرد، لەکوردستان بە سەدان کەس بە دەستووری خاڵخاڵی ئێعدام و گوللە باران کران.
ئێستا لەدوای ساڵەها، تاران یه‌کێکه لهگۆشهگیرترین وڵاته‌کانی سه‌ر ئەم ئەرزە، ئێران له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا توشی قه‌یران و ده‌یان گه‌ماڕۆ بوه و له‌ناو خۆشدا تووشی لێکترازان و کێشەی ناو باڵه‌کانی حکومه‌ت بوەتەوە و هه‌روه‌ها تووشی ئه‌م باهۆزی گۆڕانه که هەموو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی له‌خۆ گرتوه بوه، هه‌ر ئێستا گرانی و بێ‌کاری بوه‌ته ئاخێزگه‌ی راپه‌رین به دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی تاران و هه‌روەها که له‌م دوو ساڵه‌دا دێیمان ورده ورده راپه‌رینه‌کان په‌ڕه‌ی سه‌ندوه و هه‌موو ئێرانی تەنیوەتەوە. به بروای من ئەوە دوور نیه، کە ورده دیکتاتۆره‌کان ناچار بن ئێران به جێ بێڵن.
ئه‌و رژێمه‌ی که ده‌یویست به ناوی ئیسلام و شێعه گه‌رییه‌وه په‌ڕه بدات به شێعه‌گه‌ری جیهانی و له‌م رێگه‌دا به سه‌دان میلیارد دۆلار پوولی نه‌وت و داهاتی ئێرانی بۆ گرۆپە توندئاژوەکان وەکوو، حزب ا…. حەماس، سوریە و سەدر خه‌رج کردوه. ئەم سیاسەتە نه ته‌نیا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتوو بێت به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی وه‌ک حه‌ماس و حزب ا… کاتێ قەیرانەکانی ئێران جدی دەبێتەوە کۆماری ئیسلامی بە تەنیا بە جێدەهێڵن. ئێران له‌م رێگه‌وه ده‌یویست، جیهانێکی شێعه و هیلالی شێعە دروست بکات، بەڵام نه ته‌نیا نه‌یتوانی له‌م رێگه‌وه به ئامانجه‌کانی خۆی بگات به‌ڵکوو بە پێچەوانەوە هەموو سیاسەتەکانیان بەرەو هەڵدێر چووە و جیهانی نێو دەوڵەتی دەیان گەماڕۆی توندیان خستوەتە سەر ئەو رژیمە و ئەوەش وایکردوە کە پولی ئەو ولاتە ببێت بە یەکێک لە خراپترین پولەکانی سەردەم و ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی ئێران تووشی قه‌یرانی ئابووری، سێداره، زیندان و قەتلە زنجیره‌یه‌کان بوون و هه‌ر ئێستا له‌ئێران رۆژانه سێ که‌س له‌سێداره ده‌درێت.
به بروای من هه‌موو ئه‌م کردەوانه دەگەرێتەوە بۆ سیاسه‌تی هه‌له‌ی رژێم. نەبوونی ژێرخانی ئابووری، هەروەها ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ک لهنهوتە ده‌بوا خه‌ڵکه‌که‌ی ئێستا له ئاسایش‌و ئارامیدا ژیانیان تێپەرداندبا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی نه‌وتی ئێران ده‌چێتە گیرفانی حزبه تێرۆریستیه‌کان، خه‌ڵک له‌باردۆخێکی زۆر ناڵه‌باردا ده‌ژین و به تایبه‌تی ئێستا که سوبسید له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک دابین دەکەن لابردوه. ئێستا له‌دوای ٣٣ساڵ هێشتا کوردستان لەژێر چەپۆکی داگیرکەراندا دەناڵێنێت، هەر رۆژە بە شێوەیەک لەشێوەکان ڕۆڵەکانی ئەنفاڵ، سێدارە و زیندان دەکرێن.
پرسی کورد‌و چونیه‌تی ڕاگرتنی و به هێز کردنی یه‌کێتی ناو ماڵی کورد گرنگێکی تایبه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌بواری سیاسه‌ت، ده‌سه‌ڵات، مونوگرافی و حکومه‌تدا هەیە، هه‌ر به‌م پێیه توێژینه‌وه و ناسینی کێشه‌کانی کارێکی سانا نیە و بە هۆی نەبوونی ئارشیوو بەڵگەی پێویست لەسەر دید و بۆ چوونی رژیمی ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەر بۆیە لەم کۆمەڵە وتارەدا دەمەوێت بە جوانی سیاسەتی رژیمی ئیسلامی لە سەر پرسی کورد بخەمە ڕوو.
هه‌ر وه‌ها یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی دروست بۆ ڕاگرتنی ئه‌و یه‌کگرتووییه گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. له‌ناوه‌رۆکی ئه‌م باسه‌دا یه‌کێک له گرنگترین کێشه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه پرسی نه‌ته‌وه‌ییه لە ڕوانگەی رژیمی ئیسلامییەوەگرنگی تایبەتی هەیە و ئێستا کوردستان بە هۆی هەلکەوتەی جوغرافیایی و ژێرخانی ئابووری و هەروەها دابەش کردنی بە سەر چوار دەوڵەتدا گرنگیەکی زۆری هەیە و ئێستا کوردستان کولونییەکی نێو دەوڵەتییە.
یەکێک لەو کێشە گرنگانەی ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دەستییەوە دەناڵێنێت چارەسەر نەکردنی کێشەی کورد کە دەبێتە گەورەترین نەتەوەی جیهان کە خاوەن کیان و مال و حالی خۆیی نییە و کوردستان هەم بۆ ئیسراییل و هەم بۆ وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت وڵاتە زلهێزەکان گرنگی تایبەتی بۆ هەر کام لەو وڵاتانە هەیە و هەر کام بە دید و راو بۆچوونی جیاوازە دەرواننە کور و کوردستان.
لە سەرەتای سەدەی بیستەم پرسی کورد لە ناوچەکە هاتە ئاراوە و پەرەی سەند، لەو ساتەوە کورد دەستی دایە چەک و بۆ بەرگری لە مافەکانی خۆیی شەڕی چوار دەوڵەتی کردوە و ئەم شەڕە تا ئێستا درێژەی هەیە و بەردەوامە و بی وچان خەڵکی ئەم ناوچانە خەریکی خەبات و کوڵنەدانن و ئەم شۆڕشە هەر رۆژە و بە شێوەیەک خۆیی دەنوێنی و لە هەر هەل و مەرجێک کە دێتە ئاراوە کوردستان رادەپەرێت و دەست دەکاتەوە بە شۆڕش.
داگیرکەرانی کورد وا دەزانن کە لە بواری مێژوو، کو‌لتوور و فەرهەنگدا بەشێکن لە نەتەوەی ئێران، تورکیە و ئێراق و سوریە، بەڵام ئەم بیرۆکە تەنها و تەنها بیری شوینیستەکا و پان تورک و ئێران و عەردیزمە، کورد بە گشتی گەڵێکی جیاوازە کە خاوەن نەتەوە و زمان و خاکی خۆیەتی و هەروەها کو‌لتوور و فەرهەمگی تایبەت بە خۆیی هەیە.
پرسی کورد لە ئێران بە شێوەی جدیی لە ساڵی ١٣٢٠ واتە ١٩٤١ی زایینی هاتوەتە ئاراوە و سەرەرای ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازارانەی کە بوونیان هەیە شۆڕش بەردەوامە.
تا ئێستاش پرس‌و پرس‌و پرس بووەتە دەغدهغهی نه‌ته‌وه‌یی لەم ناوچەیەو ئێستاش له‌دوای تێپه‌رینی چه‌ندین ده‌یه، ده‌بێنین ئه‌م بابه‌ته زۆر به تێن و گۆڕتره له ناوچه کوردنشینه‌کان په‌ره‌ی سه‌ندوه و نیشانه‌کانی بریتین له‌دروست بوونی چەندین خۆپیشاندان و ڕژاننه سه‌ر شه‌قامه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که له نێوان ساڵی 1377 تا تا کۆتایی ١٤٠٠ له‌کوردستانی رۆژهه‌ڵات هاتوونەتە ئاراوە. هۆکاری زۆربه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانە ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پرسی سیاسی و نەتەوەیی. دژایه‌تی کردنه‌کان به هۆکارگهڵی جیاواز له‌کوردستان روو ده‌دات، بۆ نمونه نه‌وروز و چوارشه‌ممه سووری، به تایبه‌ت هاوینی 1384 دوای کوژرانی شوانه سه‌ید قادری لەشاری مهاباد که به شێوه‌ێکی ئێجگار دزێو‌و و ناشرین له‌لایه‌ن هێزی ئینتزامی و ئەمنیەتی رژێمه‌وه ئه‌شکه‌نجه کرابوو و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌که‌یان به گشتی شێواندبووو ئازار و ئهشکنجهێکی زۆریش درابوو که شوێنی ئەشکەنجە بە جوانی لەسەر جنازەکەی دەبیندرا، بە پێی وتەی هێزە ئەمنیەتیەکان شوانە ئه‌ندامی یه‌کێک له‌حزبه کوردییه‌کان بووه. ئه‌م قەتلە بۆه هۆی ئه‌وه‌ی که شاڕۆمه‌ندانی کوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامەکان و ئه‌م خۆپیشاندانە هه‌موو کوردستانه تەنیەوە.
