“جۆرج ریتێرز” کۆمەڵناس دەڵێت: بڵاوکردنەوەی چەتری پیرۆزی لە وڵاتێک‌دا، یەکێکە لە سەدان هەلەی کوشەندە کە هەرگیز جێگاکەی لە سەر پەیکەرەی ئەو وڵاتە خۆش نابێتەوە، چونکا چ ئەو کەسانەی ئەو چەترە دەکەنەوە و چ ئەو خەڵکەی لە سەرەتادا دەچنە ژێر سیبەری ئەو چەترە، نازانن دەسەڵات دەسکەوتی جەماوەرە و دەسەڵاتدارانیش مرۆڤ گەڵیکن کە رەنگە سەدان هەلەیان هەبێت. ئەم هەلە مەترسیدارانە دەسەڵاتداران دەکاتە مەلکوتی ئاسمانی و چیدی کەس ناتوانێت رخنەیان لێبگرێت. کاتێ نیزامی سیاسی پیرۆز دەکرێت چیدی نا‌توانیت باس لە کەم و کۆریەکانی بکەیە و کاتێ ئاغاکانی دەسەڵات هێز و مەشروعیەتی خۆیان نە لە جەماوەر، بەڵکوو لە ئاسمان وەردەگرن؛ بە دلنیائیەوە خۆیان بە بەرپرس نازانن و وڵامی خەلکیش نادەنەوە و بە هۆی ئەم پرسەوە دەیانەوێت خەلک بە بێ پرسیار و رخنە ولامیان بدەنەوە و نوکەریان بن.
لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی ئێران بکەین وەک نموونە کە خۆیی وا پێناسە دەکات کە لە ئاسمانەوە هاتوەتە خوارەوە و کەس بۆیی نییە لێیان بپرسێتەوە و بە کورتیەکەی خۆیی بە خوای سەر زەوی دەناسێنێت و قسەی کۆتا هەر خامنەیی دەیکات. لە باکوور، “ئەردوغان بە هەمان شێوە و لە ئێراقیش “سەدام حسەین” هەر بەو شێوە و لە وڵاتی سوریەش “بەشار ئەسەد هەر بە هەمان شێوە سیاسەت و خەڵک بەرێوە دەبەن. مەبەست لە هێنانەوەی ئەم کورتە باسە ئەوەیە کە ئێمەی کورد لەم ناوچەدا دەژین و…
لێرەدا کۆمەڵیک فاکت دەستی داوە بە دەستی یەکەوە تا ئێمەی کورد لەم ناوچەدا هەمیشە لەگەل دەسەڵاتەکانی داگیرکەری کوردستان لە حاڵی شەڕدا بین و چونکە کورد نەتەوەێکە کە گوێ رایەلی هیچ داگیرکەرێک نەبوە و نابێت و یەکێکی دیکە لەو فاکتانەی کە نەتوەی کوردی توشی ئەم رۆژە کردوە کە وڵاتەکەی بە سەر چوار دەوڵەتدا دابەش بکرێت گوێ نەدانی وڵاتە زڵهێزەکان بە نەتەوەی کورد و بە هۆی ئەوەی دەوڵەتە داگیرکەڕەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستوەتە گەڕ تا ئەم نەتەوە نەتوانن بە مافە ڕەواکانی خۆیان بگەن، بۆ نموونە ئەنفاڵی لە کوردستان یا کیمیایی کردنی شاری هەڵبجە و کۆشتارەکانی خەڵخاڵی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها ٣٣ گوللە لە باکوور و بە کۆمەڵ کۆژییەکانی شاری دێرسیم، کە تا ئەمڕۆش ئەم شێوە لە دڕندەییە بە دژی نەتوەی کورد درێژەی هەیە و لە بەشەکانی دیکەی باسەکەمدا بە وردی ئەو گوڵە کۆمەکیەیی سەر کوردم خستوەتە بەر باس و لێکۆلینەوە و ئەم شێوە لە سیاسەتە تا بە ئەمڕۆش لەلایەن داگیرکەرانی کورد درێژەی هەیە و بێدەنگی نێونەتەوەییش سەبارەت بە کوشتاری کورد بە شێوەیەک یارمەتیدەری ئەو وڵاتانە بوە بۆ سەرکوتی کورد لە سەر خاکی خۆیی. رێژەی دانیشتوانی کورد لە سەر خاکەکەی خۆیاندا زیاتر لە ٤٥ میلیون کەسە کە بریتیە لە وڵاتی تورکیە ٢٠ تا ٢٥ میلیون، ئێران ٨ تا ١٠ میلیون کەس عێراق ٨ تا ١٠ میلیون کەس و سوریە ٣ تا ٥ میلیون کەس و لە روسیە ٥٠٠ هەزار کەس و لە سوئد ٥٠٠ هەزار کەس و لە وڵاتانی‌تر بە تایبەتی ئەفغانستان و چین و لوبنان و ئاڵمان زیاتر لە ١میلیون و ٥٠٠ هەزارا کەس دەخەملێنن. ژمارەی دانیشتوانی کورد بە دڵنیائییەوە لەمە زیاترە، بەڵام بە هۆی داگیر کردنی کوردستانەوە لە لایەن داگیرکەرانەوە و بە کولونی بوونی کوردستان ناتوانرێت ژمارەی ڕاستەقێنەی دانیشتووانی کورد بزانرێت. پانتایی تەنیا کوردستانی باشوور ٢٠٠ تیلیونی هەنگاوی موکەعەبە کە ئەگەر لە گەڵ خاکی دوبەی یا کویت بەراورد بکرێت بە تەنیا ئەو بەشە لە کوردستان چەند بەرابەر لەو دوو وڵاتە دەبێت.
لە ساڵی ١٥١٤ و لە دوای شەڕی چاڵدێران و هەر وەها شەڕی یەکەمی جیهانی کوردستان لە نێوان دوو دەوڵەتی داگیر کەری ئێران و تۆرکیە دابەش کرا. لە شەڕی چاڵدێران کە لە نێوان شای سەفەوی و تورکەکانی عوسمانییدا ڕوویدا بەشێکی زۆر لە کوردستان لە نێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا دابەشکرا و ئەو بەشانە لە کوردستان بە هۆی سنووری دەسکردەوە لە یەکدیی جیا کرانەوە کە بریتی بوون لە دیاربەکر، وان، دیلوک، بینگۆڵ، ئادیامان، سیواس، ئەسکەندەرون، ئەرزەرۆم، قارس، تاتوان ، مەرعەش، خارپۆت، باتمان، تونجلی، درسیم، ماردین، مالاتیا، دوغۆ بایەزید، هەکاری، شرنا‌خ و بۆتان دڕا بە دەوڵەتی داگیر کەری تورک ولەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئەو بەشە لە کوردستان کەوتووەتە ژێر دەستی دەوڵەتی تۆرک و ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە لەو وڵاتە تەنانەت نکۆڵی لە کورد بوونی ئەو هەموو خەڵکە بکرێت و پێیان بوترێت تورکی کێوی و هەتا ئێستاش ئەو خەڵکە لە لایەن دەوڵەتی تۆرکەوە دەچەوسێنرێنەوە و دەکوژرێن و ئەنفاڵ دەکرێن. هەر لەمبارەوە ئیسماعیل بێشەکچی نووسەری گەورەی تۆرک دەڵێت: دوای شەڕی یەکەمی جیهانی کۆمەڵگەی نەتەوەکان کە لە ساڵی ١٩٢٠دا دامەزرابوو لە بەر یەک هەڵوەشایەوە و بە سیاسەتی هێزە زڵهێزەکان کوردستان لە نێو چوار دەوڵەتدا دابەشکرا. بریتانیا و کەمالیستەکان کە دەیانوێست نەوتی کەرکووک و موسل بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن ئەو دوو شارەیان دەوێست و کێشەکانی خۆیان بە دابەشکردنی کوردستان چارەسەر کرد. بێشەکچی هەروەها ئاماژە بەوە دەدا کە دەوڵەتی تۆرکیە سیاسەت فەرسودە کردن و نەهی کردنی گرتوەتە بەر و تەنانەت دیان بە نەتەوەێک بە ناوی کوردی تا دوو ساڵ پێشیش نەدەنا و هەر بە ناوی تۆرکی کێوی ناوی دەبردن و وشەی کورد لەو وڵاتە بەرانبەر بوو لە گەڵ زیندان و کوشتن و ئەشکەنجە.
خاکی کوردستان لە دۆڵ و کوێستانی بەرز و زەوی پڕ پێت و بەرەکەت درۆت بۆە و ئەم وڵاتە پڕە لە کانگاکانی زێر و نەوت و گاز و هەروەها ئالمنیوم و ئاسن و …. گرنگترین کانگای زێری کوردستان لە کاتی سەردەمی شادا لە لایەن بریتانیاوە دەردەهێنرا و ئێستاش لە لایەن چین و ژاپۆنەوە دەردەهێنرێن و زیاتر لە سەدا ٨٠ی ئەم زێرە تا ئێستا ئەو وڵاتانە بردویانە و تونیا لە سەدا ٢٠ی حکومەتی شا و خومینی و خامنەیی بردویانە، ئەوەی لێرەدا زۆر گرنگە ئەوەیە کە لە کوردستانی رۆژهەڵات زێری سەوزە کە لەو بەشە لە کوردستان دەست دەکەوێت و کوردستان دووهەمێن شوێنە لە جیهان کە ئەو زێرەی تێدایە وئێستاش دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە کوردستانی رۆژهەڵات یورانیومی تێدایە و رژێمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی قوڵقۆڵوی شاری سەقز خەرێکی بردنی ئەو خاکەن. هەروەها چەندین کانگای گەورە لە کوردستانی رۆژهەڵات بوونیان هەیە کە بریتین لە: مەرمەری ورمێ،مەرمەری قەڵای شێخان، مەرمەری کاوشان، مەرمەری سالحئاوا، مەرمەری قەسلان، کانگای راڵگاروارپەیمانی داشکەن، سەنگی میهەم سفلا، بەردی ئاهەکی موسکی مەریوان، کانگای زێری سەقز، خۆیی ئاوی بیجار و دەیان کانگانی‌تر کە ئەمڕۆکە لە کوردستان دەردەهێندرێن و ئەوەی جێگەی سەرنجە لە زۆربەی ئەم کانگایانە کرێکاری کوردیان تێدا نیە ورژێمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی تەنانەت کرێکارەکانیش لە دەرەوەی کوردستان دێنێت. ئەم سیاسەتەی داگیرکەرانی کوردستان بۆەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی کورد هەمیشە لە ژێر باری هەژارییدا بناڵێنن و ناچار ببن بۆ کار بەرەو شارە گەورەکان وەرێ بکەون، بۆ نموونە هەر ئێستا لە شاری تاران زیاتر لە ١ میلیون کوردی لێیە کە هەموویان خەرێکە کاری کرێکارین.
لێرەدا ئاماژە بە یه‌کێک له سه‌ره‌کی ترین حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که تا ئه‌مڕۆ جێ پەنجە و شوێنی له ناو شۆرش وخه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گەلی کورد ماوه‌ته‌وه کۆمه‌ڵه‌ی “ژێ کافه” . کۆمه‌ڵه له مانای وشه‌دا به مانای خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ دێت . له ساڵی 1325 کۆمه‌ڵه له لایه‌ن تاقمێک له که‌سایه‌تیه به‌ناوبانگ و رووناکبیری شاری مهاباد دامه‌زرا و به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد ، “ژێ کاف” ده‌ستی به کار کرد ، ژیانی کۆمه‌ڵه به ناوی ژیان یا ژیانه‌وه دێت. کۆمەڵەی ژیانەوە به کار و ڕێکخستنی نه‌هێنی له ناو شار و ئاواییه‌کانی ده‌ورو به‌ری مهاباد ده‌ست و مژده‌ی ئاسۆیه‌کی روونی پێ بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ر به‌و هۆیهوە له ماوه‌یه‌کی که‌مدا خۆی له نێو دڵی خەڵکی شاری مهابادا کرده‌وه و هه‌ر چه‌ن کۆمەڵە به هۆی رووداوه سیاسیه‌کان ، ناوه‌که‌ی له کۆمه‌ڵه‌ی “ژێ کافه”وه گۆڕدرا بۆ حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. یەکەم کاری ئه‌و که‌سانەی ده‌بوونه ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه سویند خواردن بوو ، که بڕیەتی بوو به سویند خواردن بە قۆرئان و ئاڵا و خاک، بۆ ئه‌وه‌ی ئەندامەکانی هیچ کات خه‌یانه‌ت و پشت له شۆرش نەکەن، هیچ کام له بریار و قسه‌کانی ناو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه باس نه‌که‌ن، تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان پابه‌ند بن به کۆمه‌ڵه و هه‌ر ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بن، هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به خوشک و برای خۆیان بزانن و له هه‌موو کاتێکدا پشت و په‌نای لێقه‌وماوانان بن و به بێ ئیزنی ته‌شکیلات نابێ بچنه ناو هیچ حزبێکی‌تره‌وه هه‌میشه ئاماده‌ی جیانبازی و گیانفدایی بن بۆ کۆمه‌ڵه. هه‌وه‌ڵێن که‌سانی ناو کۆمه‌ڵه بریه‌تی بوون له عه‌بدوالرحمان زه‌بیحی، مه‌لا عه‌بدالله داودی، قاسم قادری، مامۆستا هه‌ژار (عبدالرحمان شه‌ره‌فکه‌ندی)، نانوازاده،مامۆستا هێمن (محه‌ممه‌د ئه‌مین شیخ السلامی) و هه‌ر وه‌ها رحمان حلوی و چه‌ند کەسێکی تر و هه‌ر وه‌ها میر حاج که خه‌ڵکی کوردستانی باشوور بوو نه‌خشی سه‌ره‌کیان ده‌گێرا له دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف، هه‌ر چه‌ن کۆمه‌ڵه به نه‌هێنی کاری ده‌کرد به‌ڵام زۆر زوو جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی خه‌ڵکدا کرده‌وه و له ماوه‌یه‌کی کۆرت ماوه‌دا توانی که‌سانێکی زۆر له ده‌ور خۆی کۆ بکاته‌وه. کۆمه‌ڵه له‌و ماوه کۆرته‌دا توانی چه‌ندین کاری هۆنه‌ری پێشکه‌ش بکات بۆ نموونه بۆ هه‌وه‌ڵ جار شانۆ نامه‌یان له کوردستان وه‌ڕێ خست و هه‌ر وه‌ها چه‌ندین هۆنه‌رمه‌ند و شاعیر و نووسه‌ری وه‌ک زه‌بیحی، قه‌زلجی، هه‌ژار و هێمن خۆڵقانی ده‌ستی ئه‌و ماوه کۆرته ی کۆمار و کۆمەڵەن و له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌دا توانیان ئه‌و هیوا نووستوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان وه‌خه‌به‌ر بێنن و هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا ساڵی 1323 پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دیان وه‌ک سه‌رۆک و رێبه‌ر هه‌ڵبژارد و ده‌ستی به کاری خۆی کرد و تا دوا هه‌ناسه‌ش به‌و سوینده‌ی که خواردبووی وه‌فادار ما. ئه‌و رۆژگاره دنیا به‌ره‌و شه‌ڕ ێکی نه‌خوازراو ده‌چوو، شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و دوای ماوه‌ێکی کۆری ئێران له لایه‌ن رووس و ئه‌مریکا و ئنگلیس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌لێکی ره‌خساو بۆ کۆمه‌ڵه ده‌ست بدات بۆ ئه‌وه‌ی به بێ ته‌قه بگرن به سه‌ر ژاندارمریدا و توانیان به‌شێکی به‌رچاو له کوردستان رزگار بکه‌ن . له ساڵی 1945 دا کاتێ پێشه‌وا و هاورێکانی ده‌چن بۆ رووسیا ئه‌وان نارزایه‌تی خۆیان له مهڕناوی کۆمه‌ڵه ده‌ربری و خوازیاری گۆرانی ناوی کۆمه‌ڵه بوون کورده‌کانیش داوی دروست بوونی کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان کرد که له لایه‌ن جه‌عفه‌ر باقروف سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی رووسیا قه‌وڵی دا که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک یارمه‌تی حکومه‌تی کوردستان بدات. دوای هاتنی هێزه بیانیه‌کان وه‌ره‌ق گۆڕدرا و سیاسه‌تی کوردستانیش وه‌ک هه‌میشه که به هۆی ده‌سه‌ڵاته زڵ هێزه‌کانه‌وه گۆرانی به‌سه‌ردا هاتووه ئه‌مجاره‌ش به ناچار ناوی کۆمه‌ڵه‌یان گۆڕی و کرا به حزب دموکراتی کوردستان و پێشه‌وا ئه‌و کات وه‌ک رێبه‌ری کۆمه‌ڵه ئه‌رکه‌کانی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌مه ئه‌و گۆرانه بوو که به سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف هات و له‌و سه‌رده‌مه‌دا سیاسه‌تی زڵ هێزه‌کان بووه هۆی ئه‌وه‌ی که کورد به ناچاری مڵ بدات به داخوازیه‌ک که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بەو داخوازیانە رازی نه‌بوون و به‌ڵام به ناچاری ئه‌و پێشنیاره‌یان قه‌بووڵ کرد.
لەلایکی دیکەوە لە باکووری کوردستان و دوای ئەو هەموو شۆڕشەی کورد لە باکووری کوردستان شۆڕش پای ناوەتە قۆناغێکی دیکەوە و لە راستییدا کۆمەڵیک هەلە و فاکتی خراپیش لەلایەن پ کا کاوە لە چەند ساڵی رابردوو لە کوردستانی باکوور هاتوەتە ئاراوە کە بوەتە هۆی ئەوەی حزبێک وەک “هەدەپە” بەشێکی زۆر لە دەنگەکانی لە ناوخۆیی وڵاتی تورکیە و بە تایبەتی کوردستانی باکوور لە دەست بدات و رێبەرانی خەڵک بە گشتی بگیردرێن یان لە کارەکانیان دوور بخرێنەوە و ئەوە وایکرد کە ئێستا رۆڵی بزووتنەوەی کورد لە باکوور لاواز بوە و هەلەیەکی دیکەی پ کاکا ئەوە بوو کە شەڕی بردە ناو شارەکانی باکوور و هەر لەو پێوەندەدا کۆمەڵیک کادری باش و بە ئەزموونی خۆیی لە ناو ئەو شارانە لە دەستدا و تەنها لە دوو شاردا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کورد ناچار کران ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێ بێڵن و ئاوارەی شار و ئاواییەکانی دیکەی وڵاتی تورکیە بن. ئەو زمانە کلاسیکەی کە رێبەرانی پ کا کا پێی دەئاخوێن، لە راستییدا زمان حالی هەموو کوردی باکوور نییە. و سیاسەتی هەلەی ئەو حزبە وایکرد کە خەڵک لێی بتاکینەوە، هەرچەن ئێستاش جەماوەری زۆری کوردی باکوور وەک فکریەت لەگەڵ پ کا کان، بەڵام وەک پراکتیک خۆیان لەو حزبە بە دوور دەزانن و لە روانگەی منەوە پ کا کا ئەو هژمونییەی جارانی خۆیی لە دوای شکەست یەک لە دوای یەکەکانی لە ناوچەکە لە دەست داوە. بەڵام لە باکوور ئێستا دەوریی دووهەمی بزوتنەوەی کوردی سەریی هەلداوە کە زیاتر بزوتنەوەیەکی ناسیونالیستییە و لە روانگەی کولتووری و شانسخوازانە. لە زمان و گوتاری جیاواز لە پ کا کا کەڵک وەردەگرێت.
لەلایکی دیکەوە پە کە کە، پژاکی وەک حزبێک بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروست کرد و لە خاڵی بوونی حزبە خەڵکییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەبوونیان لە نێو خاکی خۆیاندا و دوور کەوتنەوەیان لە سنوورکان پژاک وەک دارەدەستی پ کاکا دەستی کرد بە کار کردن و پەیوەندییەکی نەپچراوەیان لەگەڵ یەکتر دەست پێ‌کرد و هەرچی پ کاکا بڵیت ئەوا پژاک بە بێ بیرکردنەوە ئەوە ئەنجام دەدات و بۆ ناسینی ئەم گوتارە و رەچاوکردنی سیاسەتی پ کاکا دەبێت بە وردی پژاک و پ کاکا بناسین و بخوینینەوە هەر بۆیە لە بەشی داهاتوو گرنگیەکی زیاتر دەدەم بە ناسینی ئەم دوو حزبە کە لە واقعدا هەر یەک حزبن دەدەم.
لە بەشی دوایی ئەم باسەدا بە وردی باسی چونیەتی سیاسەتی پ کاکا و پژاک و دەکەین.
