ئازیزەکەم، دیسان، وەکوو رۆژانی رابردوو، خەریکم زۆر دەنووسم؟ بۆ پاساوهێنانەوەی کار،: لەسەر باڵکۆنی تۆ، لەولایی قەرەویلەکەی تۆ کە دادەنیشتی، دانیشتوم. دوو لایی قەرەویلەکە وەک ترازو بوو؛ دەتوت هاوسەنگی شەوانی باشی ئێمە تێک چوە؛ و من لە لاێکی کەفەی ترازوەکە، هێدی خەریکم دەچمە خوارەوە. دەچمە خوارەوە، چونکا تۆ زۆر لێم دووریت. هەر بەو هۆیە خەریکم دەنوسم.
•••
ولامی یەکێک لە نامەکانی ئێوە دەدەمەوە، لە دواییدا بە دڵێکی ئاسودە دەچمە ناو جێگەم بەڵام دڵم، لە هەموو لەشمدا لێدەداو تەنها نیگەرانی ئێوەیە. من ماڵی تۆم. بەراستی رێگایەکی دیکە بوونی نییە بۆ دەربرینی، ئەمەش رەنگە بە رادەیەک تەواو نییە. هەر بەم هۆکارە پێم خۆش نییە بزانم چیتان لە بەر کردوە. ئەم شتە وایی ئالوز کردوە کە نازانم چون لەگەڵ ژیان رێک بکەوم.
•••
ئایا دەزانی هیچ کات بە گوڵەکان هەستی سروشتیم نەبوەو ئێستاش تەنها لەو روەوە پێم جوانن کە لەلایەن تۆوە هاتبێتن، و تەنانەت دواتریش تەنها بە هۆیی ئەوینی تۆ کەبەوانت هەیە خۆشم ویستون. لە کاتی منداڵیمەوە زۆر جار پێش هاتوە کە بۆ ئەوەی ناتوانم گوڵەکان وەک خۆیان ببینمو هەستیان پێبکەمو خۆشم بوێن، توشی خەموکی بوم. من بە سەختی دەتوانم جوانی گوڵەکان ببینم. گوڵێکی سوور، بۆ من شتێکە کە هیچ بایەخێکی نییەو بە رایی من هەمیشە دەستەی گوڵەکان، بە سوتفەو بێ کاریگەرن.
•••
ماڵئاوا ئازیزم. نا، من تەنها بوونی خۆمو تۆ بە رێکاری خۆمنەهێناوەتە پێش چاوم. ئەگەر من ویستی نامومکینم هەبێت هەمووی ئەوم دەوێت. تەنهایی تەواو ئازیزم، دڵم دەیەوێت لەم جیهانە تەنهای تەنها بین، لە ژێر ئەم ئاسمانە تەنها بین.
یەکەمین هاریکاری من لەگەڵ “برتولت برێشت”
وەرگێر: محەمەد حەکیمی
سەرم بە شانوی دایک “Mutter die” گەرم بو. پێش لەوە، لە دانمارک، زۆر کەم “برێشت”یان دەناسیو ئەم کەمە ناسیاوەش بە هۆیی شانوی ئوپرایی “شێندێر غازی” بوو، شانویەک کە بۆ کۆمەڵگای دانمارک نوێ بوو؛ شرۆڤەی خەباتی چینایەتی بە زمانێکی وەها سادەو بە شێوەیەکی زۆر جوان. وەرگێرانی دایک کارێکی ئاسان نەبووو من کە دەمویست شانوی دایک لەگەڵدەرهێنەرەکان ئامادە بکەم زۆر پێەوە مەشغول بوم. دەزانم کە وەرگێرانی بەرهەمەکانی “برێشت” لە هەموو جیهان، ئازارو ماندو بوونێک کە من کێشامو ئەو بارە قورسەی کە بە هۆیی هەلگەرانەوەی زمانی ئەو توشی دەبن، زمانێکی زۆر سەختو وەرگێرانی ئەستەمە.
سەبارەت بە وەرگێرانی شێعرەکانی شانونامەکە رووم کردە گەورەترین شاعیری دانمارک؛ ئەو زۆر عاشقانەو بنەوەشەیی بیری دەکردەوە، لەسەر هەر بەیتێک کێشەو گرفت دەکەوتە نێوانمانو کێشەکانکاتێ زۆر دەبون کە پێویست بوو شێعرەکان لەگەڵ موسیقاێکی باش کە “هانس ایزلر” بۆ شێعرەکان نوسیبووی رێکە بخەینو ئامادەی بکەین. لە نامەێکدا کێشەکانم بۆ “برێشت” شرۆڤە کرد. لە ولامدا نووسی: “لە کاتی تاقیکردنەوە زۆر شت دەگۆڕدرێت، جارێ باشتر وایە درێژە بە راهێناکانتان بدەن، دواتر دەبینی کە کرێکارەکانت خۆیان هەموو شت دەگۆڕن. ئایا دایک دەتوانێت بخوێنێت؟”
ئەو خاتونەی کە بریار بوو نەخشی دایک کایە بکات ژنێک بوو کە لە وێستگەی شەمەندەفەر پلیکانەکانی دەشوردەوە. لە گرۆپی ئێمەد هەموو جۆرە کرێکارێ ” بە ئەزمون لە هەموو کارەکان” دەبیندرا کە زۆربەیان بێکار بوون. لە گزنگی بەیانییەوە تا شەو بە دوایی کاردا وێل بوون، روخساریان پیرترو چینو چروکی زیاتری لەو کرێکارەی کە کاریی هەمیشەئیان هەبوو دەبیندرا، چەوسێنەران هەموو شیرەیان دەکێشان. زۆربەیان بەو هۆیە دەهاتن کە خۆشیان لە کاریی شانو دەهات، زۆربەیان بەو هۆیە دەهاتن کە پروپاگەندە کرابوو کە لایی ئێمە قاوەو بابولە دەدەین. پێش لە دەس پێکردنیش چەن کومونیستێک ئامادە دەبون کە ژمارەیان لە لە کاتی تەواوبوونی کارەکە زیاتر دەبون. ئەم شتە هەمیشە کاتێ روو دەدات کە شانوی “برێشت’ ئامادە دەکەیت: هونەری خەباتو شۆڕشگێر بوونی نە تەنها بینەران بەلکوو ئەکتەرەکانیشی بەرەو لایی ئێمە رادەکێشا. زۆربەی ئەو کەسانە لە “ئسپانیادا” شەڕیان کرد. چوار کەسیان لە خاکی خوێنینی “ئسپانیا” دەفن کرانو ئەوانەش کە گەرانەوە بە خەڵکی تریان دەگوت کە چون “بریگاردە نێو نەتەوەیەکان” سرودە شۆڕشگێرانەکانی برێشتیان لە کاتی خەبات بە دژی دارودەستەی ” فرانکو” پێش لە گەیشتن بە شاری “مادرید” بە بیستو حەوت زمانی جیاواز دەخوێند.
پێش لەوە شانویی زۆرم بردبوە سەر سن. یەکەمین شانۆ لەم چەشنە، بەرهەمێک بوو کە خۆدی مەلەوانەکان نوسیبویان. بەڵام هەرگیز وەها پێشوازیەکم لەلایەن کرێکارانەوە لێ نەکرابوو. هێدی هێدی دڵمردوەیەکانمان لە ناو دەچووو ئێمە هەروا درێژەمان بە کاری خۆمان دەدا. بەڵام لە کاتی کارکردندا توشی دوو دڵی بوم، یان باشتر وایە بلێم بەو عەقیقەتە گەیشتم کە شێوەی کارەکەم هەلەیە؛ من جگە لەوەی کە لە شانویی سەلتەنەتیدا بە شێوەی سونەتی فێریی ببوم رێکار یان شێوەیەکی دیکەم نەدەزانیو هەر بەو شێوە کونە کارم دەکرد.
بەو هۆیە رێگای پەنج ساعەتەی ” سوندبورگ”م گرتە پێشو چوم بۆ لایی “برێشت”. بە مەبەستی راهێنان، ژێرخانێکم بە کرێ گرت کە دوانیوەرۆ لەوێ کۆ دەبوینەوە، راهێنانەکان بە خێرایی بەرەو پێش دەچوو کە زۆر زوو، پێویستمان بە هۆدەی دیکە بووو هەروەها دەزگای نیشاندانی شانو “فیلمو ئسلاید”. بەلام ئەم دەزگایە خراپ بووو هەرچەن ئەوە تەنها دەزگایەک نەبوو کە وەها بوو. هەموو کەسەکانی گروپەکە، لەوەی کە نووسەریان لە نزیکەوە دەدیی زۆر شاد بونو کارەکان زۆر باش دەچوە پێش، کە پێشتر وا نەبوو؛ ئەوەی کە پێشتر بیرمان لێ کردبوەوە چوە ماڵی لە بیرکردنو هەموو تێکوشانەکان تەنها لەسە ئەو خاڵە کۆ ببوەوە کە شتێکی باش بۆ بینینی نووسەر ئامادە بکەین.
“برێشت لە حاڵێکا سیگار ناسراوەکەی بە لێویەوەو کلاوە هەمیشەییەکەی لە سەردا بوو لە قوژبنێکی ژێرخانەکە راوەستابوو، سەرەتا دەنی پێکەنینیم بیست. ئەو ماوەیەکی درێژ، لە حالیکا ئاماژەی بە یەکێک لە کاراکترەکان دەکرد، قاقا پێکەنی. کاتێ نزیکی بومەوە بە پچە وتی: ” شتێکی گالتەجارە کاتێ کرێکارەکان بیانەوێ نەخشی ئەکتەرەکان کایە بکەن.” لە درێژەدا وتی: ” بەڵام ئەو کاتە ناخۆشە کە ئەکتەرەکان ناتوانن نەخشی کرێکارەکان کایە بکەن،” زوو زانیم کە هەموو شت لە سەرەتاوە هەلە بوە.
بەمشێوە هەموو شتم لە سەرەتاوە دەست پێکرد. “برێشتی” دانمارکی نەدەزانیو ئەوەی کە دەیویست بە کردەوە نیشانی کرێکارەکانی دەدا. ئەوان پەیرەویان لە برێشت دەکردو زۆر خێرا هەموان بۆیان روون بوەوە کە هەر کە هەلسو کەوتو ئاماژەی روخسارو لەش، کردەوە ئەکتەرەکان، کردەوەی گروپی، بکەوێتە سەر رەوتی خۆیی، ولامەکان زۆر ئاسانتر بە دەست دێت.
کرێکارەکان زۆر زوو بابەتەکەیان گرتو دوای ئەوە، خۆیان، هەر کە کەسێکیان هەلەیەکی دەکرد پێی پێدەکەنین. لە ئاکامدا گەیشتین بەوەی کە هەر ئەکتەرێک هەلەی دەکرد خۆیی بە خۆیی پێدەکەنی. لەو کاتەدا بو کە “برێشت” هاواری کرد: ” زۆر باشە کەسێک بتوانێت بە خۆیی پێبکەنێت.”
بەڵام دوایی چوە مالەوەو لە شێعرێکدا بە سەردێری ” وتەیەک لەگەڵ کرێکار _ ئەکتەرانی دانمارکی سەبارەت بە هونەرو بینین” نزایی لە ئیمە کرد. هیچ کارێک بۆ “برێشت” گەمە نەبوو. هەمیشە بە شێوەیەک دەیتوانی هەر شتێک لێرە یا لەوێ بە کار بەرێت. هەمیشە ئەو شتەی کە دەمنوسی نیشانم دەداو ئەو ئاگاداری دەکردمەوە: ” کاتیو داتانە، دەبێ شتەکان زیاتر شرۆڤەو بلاو بکەیتەوە. ” جارێک ]ەنێکی پێدام: ” خوێندنەوەی شێعر بۆ کرێکارانو بە تایبەتی بۆ لاوانی ئەستەمە. ئەگەر کاتێک مەجال بوو لەم پروسەدا کار بکەیت بۆیان لێک بدەوە کە بۆ ئەم بابەتەم نوسیوە، بەمشێوە هەست کردنو دەرکی بابەتەکە ئاسانتر دەبێت.” بە تایبەتی لەو کاتەوە کە “هیتلر” کتێبەکانی سوتاندبوو زیاتر دەیویست خوێنەرە نوێکانی ئێمە لەگەڵ ئەوو بیرۆکەی ئاشنا بن، تەنانەت ئەوانەی کە ناویشیان نەبیستوە. پێی خۆش بوو کە روخسارێکی خاکینەو خولینەی هەبێتو بوونی وەک چەکێک بێت لە خەباتی چینایەتیدا.
ئەو ئێوارە لەو ژێرخانە شتێکی سەرنج راکێش روویدا.رەنگە “برێشت” ئەو رووداوەی وەک شتێکی کاتی یا داستانی باس کردبێت بەلام من دەمەوێ ئەو رووداوە بە پێی توانای خۆم بیگێرمەوە:
“برێشت” کە لە هەموو کاتەکانی راهێناندا بە هەموو هەموو هەستو نەستی سەرنجی دەدا، لە پڕ بوونی خۆیی لەو شوێنە لە دەست دا. ئەو سەری کەمێک وەرچەرخاندبوو و چاوی بریبوە گوشەیەک. ناتوانم بلێم چەنێک لەو حالەدا مایەوە، بەلام ئێمە هەموومان هەستمان بە نیگەرانی کرد. وردە وردە هەموان سەرنجی برێشتیاندا، دوای ماوەیەک “برێشت” هێدی سەری بەرەو لایی ئێمە چەرخان، بەڵام وابوو کە دەتوت ئێمە نابینێت. ئەو لایی ئێمە نەبوو، خەیالی رۆئیشتبوو، لە ئێمە زۆر دوور بوو. زانیم لە کوێیە. کاتێ هاتەوە سەر خۆ وتی: “زۆر باشە، درێژە بدەین”. ئەو هەرگیز حالی ئێمەو فرمێسکی ئەو ژنە جولەکەی کە لە ئالامان رایکردبوو نەدیی. درێژە بە راهێنان درا.
لە قوژبنێکی ژێرخانەکە ئالایەکی سوور بە دیوارەکەوە هەلواسرابوو: ئەو لەگەڵ هاوولاتیانی بوو. لەگەڵ جەماوەری چەوساوەی،و لەگەڵ ئالایەکی سوور کە چیدی لە هیچ شوێنێک نەدەبیندرا، بەلام لەو ساتە لەوێ بوو، لە ژێر ئەم تیکە لە زەوی، هەر ئەو ئالایەی کە لە مانگی ئایار هەلکراو بە هۆیی سەربەرزیی قارەمانانی راستەقینە گیانی خۆیان بەخت کرد.
ماەیەک دواتر کە ئەو ناچار بوو ولاتی دانمارک بە جێ بیلێتو بەرەو ئامریکا رابکات ئەو دوو خەت شێعرەم لە یەکێک لە بەرهەمەکانیدا دوزیەوە:
ئاخ، ئالای گروپی شانوکاران
لە شاری کونی “کوپنهاگ”
ئەو ئالاکەی ئەو ژێرخانە کونەی لە بیر نەکردبوو. ئەمانەتان بۆیە بۆ باس دەکەم تا هەموو شت بە چاویی ئاسایی تماشا بکەن _ تا بە چاوێک سەیری ئالا بکەن کە خەڵکانێک لەو ژێرخانە سەیریان دەکرد؛ زۆربەی دانمارکییەکان تەنها کاتێک ئەوینی ئالایان لا خۆشەویست بوو کە هیتلر هێرشی کردە سەر وڵات و خەڵکی دانمارک.
ناگەرێمەوە مەحمود دەروێش:
وەرگێر محەمەد حەکیمی
قاقڕستان ناناسم
بەلام گەورە بوەم وەک بەفر
لەم دوورگەیە
قسەیەک کە وتویەتی لە قسەکانی خۆیی
منیش تێپەریوم وەک ژنێک کە نایەوێ توبەی مێردەکەی قەبول بکات
تەنها پەێوەندیەکەیان رادەگرێت
ئەو جۆرەی کە بیستومە
و
وەدوایی کەوتوم
بەرەو بەرزی هەلفریم، وەک کوترێک بەرەو ئاسمان
بۆ ئاسمانی گورانیم.
من منداڵی کەرانەی سوریەم
لەوێ دەژیم وەک رێبوارێک
یا وەک کەسێک کە دانیشتوە لە ناو زەریای خەڵک
بەلام تراویلکە بەرەو رۆژەڵات
بۆ ئەو عەشیرە کونانەی سەرەتا
من ئەسپە جوانەکان بەرەو ئاو دەبەم
و
دەکەومە دوای دەنگی پیتەکان
دەگەرێمەوە
پەنجێرەیەکم بەرەو دوو رێگا
و
لە بیریی دەکەم دەبم بە کێ
زۆربەی لە یەک دەچن
هاوکات هۆگرم بە مەلەوانەکان، بێگانەیەک لە ژێر پەنجێرکەمدا گورانی دەڵێت:
هەروەها پەیامی شەڕوانانم پییە بۆ دایکو باوکان کە دەڵێن؛
ئێمە ناگەرێنەوە بەو شێوەی کە هاتبوین
ئێمە ناگەرێنەوە __ تەنانەت ئەگەر!
من قاقڕستان ناناسم
هەرچەن چەن جار لەم دوورگە بوم
لە قاقرستان پێی وتم ئەوەی کە نە دەبینرا: بنووسە
وتم: لە تراویلکەدا جۆرێکی دیکە لە نووسین هەیە
وتی: بنووسە تراویلکە سەوزە
وتم: من هیچ لە نادیارەکان نازانم
من هێشتا ئەو زوانە فێر نەبوم
پێم دەڵێت: بنوسە ئەو شتەی فێر بویت
فێر بە لە کوێت
چۆن هاتویت بۆ ئێرەو بەیانی چون دەبیت؟
ناوتم پێ بلێو بنووسە:
تۆ فێر بویتمن کێمو لە تۆشم دەوێت کە:
وەک هەورێک بیت لە دەرەوەی کهکشان
من نوسیم: ئەوەی کە دەنووسێت مێژووی لەگەڵ میراتی زمانی زەوی
هەموو ماناکانی پێکەوە هەیە!
من قاقڕستان ناناسم
بەڵام ئەوم بەجێهێشتوە، ماڵئاوا
ماڵئاوا ئەی رەگو ریشەی من، ئەی گورانی رۆژهەڵاتی من
تۆ، باپیرەی من، زیاتر لە خەنجەرێک، ماڵئاوا
دایکی دانیشتوم لە ژێر داری خورمادا: ماڵئاوا
ئەی شێعری “هەلپەسێراو” کە ئەستێرەکانی ئێمە رادەگری: ماڵئاوا
ئەو خەڵکەی وەک رێبوارێک لە بیرەورەیەکانی مندا، تێدەپەرن: ماڵئاوا
من لە نێوان دوو شێعردام
شێعرێک کە دەنووسرێت
و ئەو شێعرەکەی کە شاعرەکەی دەمرێت.
ئایا ئەوە منم؟
ئایا من لەوێم یا لێرە
یا لە هەموو ئەوان، تۆ، منی من؟
من تۆم.
دابەشکراوێک نەک دوورخراوەیەک
بۆ تۆ من دوورخوارە نیم
بۆ تۆ منی منم، نە دوور خراوەیەک
بۆ زەریاو قاقڕستان من گورانی رێبوارم
ناگەرێمەوە بەو شێوەی کە رۆئیشتم
من ناگەرێمەوە __ تەنانەت بۆ ساتێک
بەلێ
گورانیەکەم وەک پیاوێکی دێهاتییە
بە پانتولی کونو دراو
بە کراسی دراو
بە خولی نێو نێنوکەکانی
بە روخساری کولینی لە سوێری زەریاو هەتاو
پڕ لە خەمو ئەوین
بە گوڵە مێخکێک لە گوێچکەیدا
چاوکە چون بەیتی شێعرم، دڵمی
لە نێوان قامکی خۆیی دەگوشێ
بەو نەخشەی کە پیاوی دێهاتی
کلاو نمدیەکەی لە نێو دەستەکانیدا دەگوشێ
کاتێ ئەویش دەیەوێت
بێتە ناو کونگرەکەتان
تا دوو رستە بڵێت
سەبارەت بە
ئازادی
و ئاشتی.
بەڵام لەوێ، ژولیو
برامانن
ئەو برایانەی کە لە چارەڕەشییدا چاومان پێیان کەوت
ئەو ساتەی لە پاڵ ماڵە کاولەکەیان
تیکەیەک نانیان دەجاویی
ئەو کاتەی لە ناو کۆلەپشیتەکانیان
مناڵەکەیانو فیشەکەکانیان دادەنا
و
بۆ ئاشتی شيڕیان دەکرد
ئەوسا لە ناو خولەمێشی گڕدا
دەگەران تا دەزگیرەی درگاکەیان
و
جێ پایی تەمەنیان بدوزنەوە
هەر بۆیە بەیتی شێعرم شەرمی نییە
کە بە پوتینەکانی لە نێوان ئێوەدا هەنگاو بنێت
کە زۆر نەزانانە دڵم بزاتە سەر قەرەویلەکەتان
هەر وەک ئەو پیاوە دێهاتییە
بەرخێکی سپی چکوڵە دادەنێت
لەسەر بەردامەنەکەی
ئازادی
و ئاشتی
یانیس ریتسۆس
رۆژانە گۆرەکان زیاد دەکەن
گۆرەکان
گۆڕەکان
گۆرەکان
زەویەکان پڕ بوو لە گۆر، براکەم
تەنانەت بستێک زەوی خالی نادوزیتەوە
تا گوڵی سوور بچێنین
تا منداڵەکان فوتبالی تێدا بکەن
تا دوو عاشق یەکتر ماچ بکەن
بە هەموو ئەمانەوە، لەسەر گۆرەکانمان
جێگەی زۆر دەمێنێتەوە ژولیە
بۆ
ئازادی
و
ئاشتی
کاتێکی زۆر جگە لەگەڵ مەرگ قسەم نەکردوە
ئەسپێکانی سەردەمی مەرگمان لە سەر ئەژنۆکانمان دانا
هەر بەو شێوەی ئەسپێکانی ژێر باخەلمان دەگرت
هێشتا لە گیرفانەکانمان
ئەو وردە نانانەی کە لەگەڵ مەرگ دابەشمان کرد
ماوەتەوە
هەر بۆیە وتەکانمان دژوارە
هەر بۆیە زارمان تالە
هەر بۆیە نەمان توانی ماچێکی کورت بکەین
لەسەر ئاوچاوان
ئازادی
و
ئاشتی
یانس ریتسوس: وەرگێر محەمەد حەکیمی
